١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٠٢
٥١٨ گوندی کوردستان ئینترنێتی خێرایان هەیە

بەرپرسی موخابراتی کوردستان وتی: ئێستا ٥١٨ گوند لە کوردستان ئینتێرنێتی خێرایان هەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئازاد حکمەت ڕایگەیاند: کەڵکوەرگرتن لە ئینتێرنێتی ADSL لە گوندەکانی پارێزگا لە ٧ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٨١ لەسەد گەشەی هەبووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا ٥١٨ گوند لە کوردستان ئینترنێتی خێرایان هەیە و بە لابردنی کابلی زۆر و سیستەمی کۆن و جێگر کردنی تەکنۆلۆژیای نوێ لە ئەمساڵدا ڕەوتی بەهرەمەند بوونی گوندەکانی پارێزگا لە ئینتێرنێت زیادی کردووە.

حکمەت بە ئاماژە بە ئەوەی کە تا ئێستا ١٥٤ کیۆمەتر فیبری نووری گوندی و ٢٠ کیلۆمەتر فیبری شاری لە پارێزگا بەڕێوە چووە، زیادی کرد: هەموو شارۆچکە پیشەییە چالاکەکانی پاریزگا بە فیبری تیشکی تەیار کراون و ژێرخانی پێویست بۆ بەکارهێنانی ئەو بەستێنە لە یەکە پیشەییەکانی ناوچەی تایبەتی ئابووری بانەش دانراوە.